سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتگيرى له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

 

17/6/2026

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/6/17، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوان، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە ديدارێكدا جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا وەک دوو ناوەندی سەرەکیی عێراق کرایەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی خزمەتگوزاری، گەشەپێدان و شارەوانیدا لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ قووڵکردنەوەی هاوکاری و هاوبەشیی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و بەغدا لە بوارە جیاجیاکاندا دووپات کردەوە، هەروەها سوودوەرگرتنى لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی یەکتر بۆ خزمه‌تكردنى باشترى هه‌ردوو پارێزگاكه‌، به‌ پێوست زانى.

گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هاوکاری بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە هەردوو شارەکەدا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئامادەی بوو.

 

 

 

 

 

ڤان بابەتان ببینە

کوردستان قوربانی جیۆگرافیای خراپ

د. ئاگرین عەبدوڵڵا عەزیز هەر کاتێک کتێبی (بەندەکانی جیۆگرافیا – Prisoners of Geography) ی تیم …