مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی «ئێکس»، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی «شا خالید» لە ڕیاز و «ئەبها»ی لە شانشینی عەرەبستانی سعوودی کرد.
سەرۆکی حکومەت لە پۆستەکەیدا ڕایگەیاند: «سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ڕیاز و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبها دەکەم. هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤیل و ژێرخانی مەدەنی قبووڵکراو نییە.»
هەروەها مەسرور بارزانی هاوسۆزی خۆی بۆ وڵاتی سعوودیە دەربڕی و نووسیویەتی: «پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ گەل و سەرکردایەتیی شانشینی عەرەبستانی سعوودی دەردەبڕین.»