سەنتەری ڕۆشنبیری سوڵتان موزەفەرەددین، سیمنارێک دەربارەی مەترسی مادە هۆشبەرەکان سازدرا

3/6/2026

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و پاراستنی چین وتوێژه‌كان لە مەترسی دیاردە نەرێنییەکان، سەنتەری ڕۆشنبیری سوڵتان موزەفەرەددین، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 30.6.2026 به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر، هێمن قادر جێگری پارێزگارو ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان و رێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تی شاری هه‌ولێر، سیمنارێکی تایبەتی بە مادەی هۆشبەر؛ مەترسی لە ئێستا و داهاتوو ئەنجامدا.

لەو سیمنارەدا، باس لە کاریگەرییە تەندروستی، دەروونی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان کرا، هەروەها ئاماژە بە گرنگی هاوکاری نێوان دامەزراوە پەروەردەیی، خێزان و دەزگا پەیوەندیدارەکان کرا بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەم دیاردە مەترسیدارە.

لە کۆتایی سیمنارەکەدا بەشداربووان جەختیان لەسەر گرنگی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و چالاککردنی بەرنامە هۆشیارییەکان کردەوە.

ڤان بابەتان ببینە

Çend xulekan ji bo wergirtina vîtamîna D têrê dikin

Rojane 5 heta 35 xulekan ji bo wergirtina vîtamîna D têrê dike. Gelek kes meraq …